پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ- مامناوەند (10 – 20 ) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ “.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ (5 – 15) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:42 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
سۆران: 43پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان