مەودا میدیا-
دەستەی هەماهەنگی مقاوەمەی ئیسلامی عیراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد هۆشداری دەدەنە ئەبو محەمەد جۆلانی لە هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانە دژبە لوبنان.
دەستەی هەماهەنگی مقاوەمەی ئیسلامی عیراق رایگەیاند “هەر هەنگاوێکی جۆلانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دوژمنی زایۆنی-ئەمەریکی و لە ژێر هەر بیانوویەکدا بێت، كە بە راگەیاندنی شەڕ لە دژی تەواوی بەرەی مقاوەمە دادەنرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زیانێكی زۆریان بەهێزى داگیرکەری ئەمەریکا گەیاند و تەرمی چەکدارانی داعشـيان بۆ گورگى دۆڵەکان بەجێهێشت، توانای ئەوەیان هەیە بزووتنەوەکەتان لەناوبەرێت، ئەگەر هەوڵی تێکدانی ژینگەی مقاوەمە یان حیـزبوڵڵا بدەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “ناپاكی رژێمی نوێ لە سوریا دەبینن، چاودێری هەماهەنگیەکانی لەگەڵ دوژمن دەکەن، بە روونی رایدەگەیەنن ئەگەر بوێری پێشێلکردنی سەروەریی لوبنان و گەلە خۆڕاگرەكەیتان هەبێت، خاکەکەتان دەکەینە سەنگەرێکی کراوە”.
ب ح