مەودا میدیا-
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە بانگەشەکانی دۆناڵ ترەمپ بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز ئاشکرایکرد هەر دەستوەردانێکی ئەمەریکا لە گەرووەکە رووبەڕووی وەڵامی سەربازیی تووند دەبێتەوە و هەر کەشتییەک ئەگەر لە دەرەوەی ئەو رێڕەوەی تاران دیاریکردووە تێپەڕ ببێت پارێزراو نابێت.
ئەبو فەزل شکارچی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند “ئەمەریکییەکان هەرگیز ناتوانن دەست لە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز وەربدەن، ئەگەر دەستوەردان بکەن رووبەڕووی زەبرێکی تووند دەبنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاوەکو ئێستا هێزەکانیان سەروەریی هیچ وڵاتێکی دراوسێیان پێشێل نەکردووە و وەڵامەکانی ئێران تەنها بەرژەوەندیی و ناوەندەکانی ئەمەریکای لەو وڵاتانە کردووەتە ئامانج”.
ئەوەشی خستەڕوو “هێزە چەکدارەکانی ئێران ئێستا لە جاران بەهێزترن و ئەمجارە وەڵامی سەرسوڕهێنەریان بۆ دوژمن هەیە و بە بەکارهێنانی تەکنیکە سەربازییە نوێیەکان وەڵامی هەر دەستدرێژییەکی ئەگەری دەدەنەوە”.
ب ح