مەودا میدیا-
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە کۆی سێ هەزار و 927 منداڵی ئۆتیزم، ئێستا هەزار و 756 منداڵ لە سەنتەرەکاندان، بەڵام تەنیا 310 منداڵیان هاوکاریی دارایی مانگانە وەردەگرن.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ” لە ساڵی 2019دا تەنیا 11 سەنتەری ئۆتیزم هەبوون و سەنتەرە تایبەتەکان مانگانە نزیکەی هەزار دۆلاریان بۆ هەر منداڵێکی تووشبووی ئۆتیزم وەردەگرت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەڵام بەهۆی پێدانی ئاسانکارییەوە، ئێستا ژمارەکە بۆ 72 سەنتەر بەرزبووەتەوە (14 حکومی و 58 تایبەت)، ئەمەش کێبڕکێی دروستکردووە و نرخەکانی زۆر دابەزاندووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “منداڵانی ئۆتیزم لە نەخۆشخانە حکومییەکان بەخۆڕایی چارەسەر دەکرێن و لە فڕۆکەخانەکانیشدا لە پشکنینی گشتیی دەبەخشرێن، وەزارەتەکەیان پلانیشی هەیە سەنتەری نوێ لە چەمچەماڵ، سەیدسادق، خانەقین و ئامێدی بکاتەوە”.
ب ح