ترەمپ نایەوێت كەس بۆ جێگەكەی خۆی كاندید بكات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، رایگەیاند هێشتا زووە باس لە جێگرەوەی شیاوی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی بكرێت، بەمەش خۆی لە قسەكردن لەسەر كەمپینی هەڵبژاردنی 2028ی پیت هیگسێت، وەزیری بەرگریی وڵاتەكەی بەدوور گرت.

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە راپۆرتێكی تۆڕی “NBC News” كە باسی لە تاوتوێكردنی ئەگەری خۆكاندیدكردنی هیگسێت كردبوو، ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد” كە ناوبراو “كارێكی زۆر باش دەكات، بەڵام زۆر زووە بۆ باسكردنی ئەو بابەتە”.

ترەمپ لە كۆشكی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند” پێش هەموو شتێك دەبێت هەڵبژاردنەكانی نیوەی خولی كۆنگرێس تێپەڕێنن و سەرنجیان لەسەر ئەوە بێت، بۆیە جارێ‌ زووە بۆئەوەی قسە لەسەر كاندیدكردنی هەر كەسێك بكات بۆئەوەی ببێتە جێگرەوەی ئەو لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كە لە ساڵی 2028 بەڕێوەدەچێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان