مەودا میدیا-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی لەنێوان جەنابی کاک مەسعود بارزانی و جەنابی کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەکەشێکی زۆر ئارام بەڕێوەچووە.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “لەکۆبوونەوەکەدا، پرسە هەنووکەییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وێڕای ئەرێنی بوونی کۆبوونەوەکە، لە بەشێک لە میدیا و سۆشیال میدیاکان هەواڵی رێککەوتن لەسەر پۆستەکان بڵاودەکرێنەوە، فەرمی و سەرلەبەری ئەم دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە و هەر رێککەوتنێک ئەنجامبدرێت لەنێوان هەردوولا بە فەرمیی بۆ رای گشتیی بڵاودەکەنەوە”.
ب ح