عەباس عێراقچی: گفتوگۆکانی نێوان وشنتۆن و تاران بەردەوامە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (x) ئاشکرایکرد گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن سەبارەت بە داڕشتنی میکانیزمێک بۆ ئازادکردنی بەشێک لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران بەردەوامە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “رێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، و سەرەکیترین بەربەستیش پەیوەندی بە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەشێک لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێرانەوە هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دۆناڵد ترەمپ بە لایەنە نێوەندگیرەکانی راگەیاندووە کە رەتیدەکاتەوە پێش واژۆکردنی رێککەوتنەکە هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئێران ئازاد بکات، لەئێستادا پێشنیازی دروستکردنی سندوقێکی تایبەت بۆ دانانی داراییە بلۆککراوەکانی ئێران دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان