ئێران خۆی بۆ هەموو ئەگەر و سیناریۆكان ئامادە دەكات

مەودا میدیا-
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد، لە نزیكەوە چاودێری هەڕەشەكان دەكەن و بەردەوامن لە بەرزكردنەوەی تواناكانیان و ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر سیناریۆیەك.

محەممەد ئەكرەمی نیا، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند “هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە نزیكەوە چاودێری پێشهاتەكان و هەڕەشەكان دەكەن و بەردەوام كاردەكەن بۆ بەهێزكردنی تواناكانیان”.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، ئەكرەمی نیا ئەو قسانەی لە میانی وتارێكدا بۆ كارمەندانی هێزی تایبەت و لیوای كاردانەوەی خێرای هێزی زەمینی سوپای ئەمەریكا كردووە و تیشكی خستۆتە سەر پێگەی دیار و بەرچاوی یەكەكە لەناو پێكهاتەی بەرگری وڵاتدا”.

ئاماژەی بەوەش داوە “ئەركەكانی ئەو یەكەیە تەنیا لە ئاستی تاكتیكیدا سنووردار نین، بەڵكو كاریگەری و كاردانەوەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی درێژدەبێتەوە بۆ هەردوو ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی، كە بوونی كارمەندانی پابەند و راهێنراو و بەتوانا لەو یەكەیە وایكردووە ببێتە سەرمایەیەكی گرنگ بۆ هەردوو سوپا و میللەت”.

باسی لەوەش كردووە “دوژمن پێی وابووە كە دەتوانێت لە ماوەی چەند رۆژێكدا تواناكانی هێزە چەكدارەكانی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە و ئامانجەكانی خۆی بپێكێت، بەڵام خۆڕاگری هێزە چەكدارەكان و خۆڕاگریی گەلی ئێران ئەو حیساباتانەی پووچەڵ كردووەتەوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان