عێراقچی: عەلی زەیدی پەیامی ئەمەریکای بۆ تاران پێ نییە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد سەردانەکەى سەرۆک وه‌زیرانى عیراق لە چوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تاراندایە هیچ پەیامێکی ئەمەریکای بۆ ئێران پی نییە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “عەلی زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لە تاران ژمارەیەک دۆسییەی دووقۆڵی و هەرێمایەتیی تاوتوێ دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاران هیچ کێشەیەکی نییە لە بوونی نێوەندگیرد یان ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ ئەمەریکا نییە، قەیرانەکە پەیوەندی بە نەبوونی کەناڵەکانی پەیوەندییەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە هەنگاوی ناپێویستى بەرپرسانی ئەمەریکا و حەزی هەژموونگەریی”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا رووبەڕووى وەڵامى تووند بووەتە لەلایەن ئێرانەوە، هەر پێشکەوتنێک لە پەیوەندییەکاندا بەدیناهێنرێت مەگەر واشنتۆن پێداچوونەوە بە سیاستەکانیدا بکات و رێز لە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران بگرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان