مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، مانگى داهاتوو به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌م مانگه باراناویی ده‌بێت و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووش رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممەى شه‌پۆلێكى باران بارینى به‌هاریی مام ناوه‌ند ناوچه‌كانى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
هەڤاڵ گەڵۆزی، شارەزای كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند “بەگوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا، مانگی پێنج، هاوشێوەی مانگی چوار باراناوی دەبێت، لە سەرەتای مانگی پێنج شەپۆلێکی بارانبارینی باش بەدیارکەوتووە، بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌و شه‌پۆله لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆ دروستدەبێت هەوره بروسکەی بەهێز و تاوەبارانی بەلێزمەی بەهاریی و لەهەندێ ناوچه و شوێنش تەرزەی لەگەڵدا دەبێت”.
وتیشى “ئه‌و بارانه کاریگەری لەسەربەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەتایبەت بەنداوی دوکان ده‌بێت، ئەگەر بارانی باش هەبێت پێشبینیی دەکرێت به پشتیوانى خواد پێڵ ماوسەکە سەرڕێژبێت”.
ع