مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ساماڵ و کەش گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور، خێرایی با مامناوەند (15 – 20) کم دەبیت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە هەندێ ناوچه کەمێک نزم دەبێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ و کەش گەرم دەبێت بە گشتیی، ناوچه شاخاوییە بەرزەکان ئاسمانی نیمچه هەور دەبێت، خێرایی با مامناوەند (10 – 20) کمدەبێت لە کاتژمێرێکدا، کەمێک بەرز دەبنەوە”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
چمچەماڵ: 46 پلەی سیلیزی
دهۆک: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 46 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 49 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 33 پلەی سیلیزی
ب ح