مەودا میدیا-
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە وەڵامی لێدوانەکانی عەلی حسێن، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجەی دایەوە و ئاشکرایکرد لە دوای هەڵبژاردنی 2024/10/20وە، پارتیی 46 جار پەیوەندیی بە نەوەی نوێوە کردووە تا لەگەڵیاندا دابنیشن، نە هاتنە ناو حکومەتیان لا مەبەستە و نە پارتییش وەک جاران هەموو پۆستە باڵاکان وەردەگرێتەوە، ئەو سەردەمە گوزەشت.
هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند “پارتی بە چەند شاندێکی جیاواز 18 جار سەردانیان کردوون هەر لە (هۆشیار زێبارییەوە کە هاتووە بۆ سلێمانیی، تاوەکو پشتیوان سادق و بەرپرسی تری باڵایان کە پەیوەندییان کردووە بە نەوەی نوێوە، لە بەرانبەردا ئەوان تەنها یەک مەرجیان هەبووە کە ناکرێت مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەت بێت و داوای پۆستی سەرۆک وەزیرانیان کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پارتیی چەندیینجار هاتوون و وتویانە با لەگەڵ یەکێتی یان بەبێ یەکێتیی حکومەت پێکبهێنن، ئەوەشیان رەتکردووەتەوە، دوایینجاریش دوو هەفتە پێش ئێستا پشتیوان سادق پەیوەندیی کردووە کە لەگەڵ نەوەی نوێدا دابنیشن، رەتیانکردووەتەوە کە بە بێ یەکێتیی هیچ دانیشتنێک بکرێت، چونکە هاوپەیمانێتییەک هەیە و دەبێت هاوپەیمانێتییەکە دابنیشێت”.
ب ح