مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داواکراو لە ناوچەکانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەزگای ئاسایش رایگەیاند “دوای بەدواداچوونەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاریی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عیراقی فیدراڵ، لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا تیرۆریستەکان دەستگیرکراون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەمانگی یەکی 2026 لە سنووری پارێزگای سلێمانی حەوت تیرۆریستی داواکراوی دادگاکانی عیراقیان دەستگیرکردووە، کە بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتبوونە سنوورەکە، ەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەماددەی ( 4 ) لە یاسای تیرۆر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە”.
ب ح