مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، هه‌ر یه‌كه له سعودیه، توركیا و پاكستان، سه‌ردانى تارانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى ئێران و به‌رپرسانى سه‌ربازیی ئه‌و وڵاتانه كۆبوونه‌وه.
میدیاکانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ هەر یەکە لە وەزیری بەرگریی سعودیە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا “میت” و سوپاسالاری پاکستان کۆبووەوە.
باس له‌وه‌شكراوه “لە کۆبوونەوەکەدا، ئاسایشی ناوخۆیی لە رۆژئاوای ئاسیا گفتوگۆی لەبارەوە کراوه”.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەكه‌دا رایگەیاند “وڵاتەکەی پشتیوانیی لە هەر لێکتێگەیشتن و رێککەوتنێک دەکات کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا”.
سه‌ردانى ئه‌و سێ وڵاته له كاتێكدایه، رۆژى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “یان رێككه‌وتنى كۆتایی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌م، یان كۆتاییان پێده‌هێنم”.
ع

