مه‌ودا میدیا-
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم، كه له مانگى 10ى ساڵى 2024 هه‌ڵبژاردنى بۆ كراوه و تا ئێستا پێكنه‌هێنراوه، داواى هاوبه‌شى و به‌شداربوون له بڕیاردان و قه‌باره‌ى خۆى ده‌كات.
هه‌ر دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، وه‌فدى باڵاى یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبوونه‌وه و به راشكاویی به وه‌فدى پارتى وتراوه، یه‌كێتیی له كابینه‌ى نوێ هاوبه‌شى راسته‌قینه‌ى ده‌وێت له ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان.
دواى زیاتر 18 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، یه‌كێتیی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ى و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگى هێزو بڕیاردان بگه‌ڕێته‌وه، ئاماده‌نه‌بووه سازش بكات بۆ ئه‌وه‌ى كابینه‌ى نوێ پێكبهێنرێت.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، سه‌عدى پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌فته‌ى رابردووتر ئاماده‌یی حزبه‌كه‌ى ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن دوباره بكرێته‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وام له رێگه‌ى په‌یامه‌كانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى حزبه‌كه‌وه ئه‌وه‌ى دوپاتكردووه‌ته‌وه كه یه‌كێتیی ده‌یه‌وێت به‌شداربێت له بڕیاردان له هه‌رێم نه‌ك به‌ته‌نها پارتى بڕیارده‌ربێت و یه‌كێتیش وه‌ك هه‌ر حزبێكى تر بۆشایی حكومه‌ت پڕبكاته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراوه “بڕیاربووه یه‌كێتیی و پارتى له‌سه‌ر ئاستى باڵا كۆببنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا كاتى كۆبوونه‌وه‌كه دیارینه‌كراوه به‌مه‌به‌ستى تێپه‌ڕاندنى ئه‌و دۆخه سیاسییه‌ى هه‌رێم”.
مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌شى زانیوه “یه‌كێتیی هه‌مووكات ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆخه به‌ڵام به مه‌رجى ئه‌وه‌ى كه هاوسه‌نگى هه‌بێت نه خۆسه‌پاندن”.
رۆژى رابردوو، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی له ساڵیادى دامه‌زراندنى حزبه‌كه‌ى وتى “له‌گه‌ڵ پارتى 30 به 39 كورسین، به كه‌متر له نیوه‌ى حكومه‌ت رازى نابین”.
ئه‌مه دوایین په‌یامى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت.
ع