ئێران بە تووندی وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران، وەڵامی لێدوانەکانی یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشکرایکرد رووبەرووی هەر هەڕەشەیەک دەبنەوە کە گەل و سەرکردایەتیی وڵاتەکەیان بکاتە ئامانج.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەمەریکا روونە سەبارەت بە کۆتاییهاتنی جەنگ و روبەڕووبوونەوەی سەربازیی و ترەمپ پابەندە بەوەی ئیسرائیل جڵەو بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر سەرانی ئیسرائیل گوێڕایەڵ و پابەندی راگرتنی جەنگ نەبن ، سوپای ئێران وانەیەکیان فێر دەکات کە هەرگیز لەبیری نەکەن”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندبوو “ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئێران هەیە و ئامانجیان کوشتنی موجتەبا خامنەیی، رێبەری ئەو وڵاتەیە و بۆ جاری سێیەم ئەگەر پێویست بکات هێرش دەکەنە سەر ئێران”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان