مهودا میدیا-
ئەندازیار هانی میلاد، بەرپرسی بەشی زێڕ و زێڕینگەریی لە فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی میسر رایگهیاند “دابەزینی نرخی زێڕ بەشدارە لە هاندانی چالاکیی کڕین و فرۆشتن و زیادکردنی خواستی بەکاربەران”.
وونیشی کردەوە “قازانجی بازرگانان پەیوەستە بەو بەهای زیادەی پەیوەستە بە فرۆشتنی زێڕەوە، نەک تەنها بە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕی خاو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری بەردەوامبوونی فشارەکان لەسەر کانزا زەردەکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن”.
میلاد ئامۆژگاری هاوڵاتیانیی کرد کە سوود لە ماوەکانی کەمی نرخ وەربگرن بۆ کڕینی زێڕ، جەختیشی کردەوە کە وەک یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی پاشەکەوتکردن و پاراستنی بەهای پارە لە درێژخایەندا دەمێنێتەوە.
ماوهى دوو ههفتهیه نرخى زێر دابهزینێكى بهرچاوى بهخۆیهوه بینووه و رۆژى رابردوو ئاستێكى خراپى تۆماركرد و یهك ئۆنسه بۆ 3427 دۆلار دابهزى.
ع