هیچ حوڵه‌یه‌ك له‌ گه‌رمیان نه‌بووه‌

مه‌ودا میدیا-

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى جوڵه‌ى سوپاى عیراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر چه‌ند بیره‌ نه‌وتێك له‌ سنوره‌كه‌، فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

فەرماندەیی دەڤەری دووى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌و باره‌وه‌ رایگه‌یاند “هیچ جوڵەیەکی سەربازی لە ناوچەی گەرمیان بوونی نییه‌ و ئه‌و هه‌واڵانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ دورن له‌ راستییه‌وه‌”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لەوە دەکەن هێز بەرەو گەرمیان جوڵێنرابێت و ئاشکراشیکرد هیچ جوڵەیەکی سەربازی لەناوچەی گەرمیان نەبووە”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، ماوه‌ى دوو رۆژه‌ عه‌لى زه‌یدى باسى له‌ جوڵاندنى هێزى كردبوو بۆ هه‌رێمى كوردستان و ده‌نگى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى بیره‌نه‌وته‌كان و ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى هه‌رێم.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان