پەخشکردنی بەرنامەی خێرخوازییەکان سنووردار دەکرێن

مەودا میدیا-

وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پەخشکردنی بەرنامەی خێرخوازییەکان لە مانگی رەمەزان، سەرجەم میدیا بینراو و بیستراوەکان ئاگادار دەکاتەوە.

وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم رایگەیاند “پەخشکردنی بەرنامەکە دەبێت لە چوارچێوەی ئەو رێکار و رێنماییانە بێت کە بۆ رێکخستنی ئەو بوارە دەرچووە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرانبەر بە کەناڵە سەرپێچیکارەکان دەگیرێتەبەر”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “مانگی رەمەزان هەمیشە مانگی خێر، خۆشی، لێبووردەیی، بەخشندەیی و بەهاناوەچوونی هەژاران بووە و دەبێت پەخشکردنی بەرنامەی خێرخوازی (بەرنامەی بەربانگ)، لە چوارچێوەی رێکار و رێنماییەکان بێت “.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان