تره‌مپ: ئێران و ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند “ڕۆژی سێشەممە بەرپرسانی ئەمه‌ریکا و ئێران کۆبوونەوەیەکیان لە نیویۆرک ئەنجامداوە کە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاندووە”.

باسى له‌وه‌شكرد “گفتوگۆکان زۆر باش و زۆر بەرهەمداربوون، لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی تر ئەنجام دەدرێت”.

تره‌مپ لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند “جارێد کوشنەر و ستیڤ ویتکۆف لەگەڵ شاندی ئێران کۆبوونەتەوە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی گفتوگۆکان یان ناسنامەی بەشداربووانی ئێرانی ئاشکرا بکات”.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەم راگەیاندنە دوای چەند کاتژمێرێک هات کە ترەمپ هەڕەشەی لە ناوبردنی ئێران کرد ئەگەر رێککەوتنێک نەکرێت.

لە لێدوانەکانی پێشوودا، ترەمپ باوەڕی خۆی دەربڕی کە واشنتۆن و تاران دەگەنە یەکلاییکردنەوە و لە وتارەکەیدا پێشبینی کردبوو کە راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێس لە مانگی تشرینی دووەمدا رێککەوتن بکرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان