زێلێنسكى: هێرشى چڕ ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌ر ژێرخانى سووته‌مه‌نى روسیا

مه‌ودا میدیا-

ڤلادیمبَر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستدەکاتەوە بە ئامانجگرتنی پاڵاوگەکانی نەوتی روسیا، رەخنەی لەوە گرت کە بە راگرتنی هاوبەشی هەواڵگری لەگەڵ کیێڤ لەلایەن ئەمه‌ریکاوە و سنووردارکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکانی مانگی دەستکردی ستارلینک، لە کاتێکدا کە مۆسکۆ هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا چڕتر دەکاتەوە.

زێلێنسکی بە رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی وتووە “راگرتنی لێدان لە پاڵاوگەکانی نەوت کۆتایی هاتووە، ئێمە بەو کارە تەواو بووین”.

ڕوونیشی کردەوە کە کیێڤ لە بەرانبەر فشارەکانی ئەمه‌ریکا بۆ ماوەی سێ رۆژ هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوە وزەی روسیا راگرتووە، هاوکات مۆسکۆش بە وتەی ناوبراو بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 100 کەس لە ئەنجامی هێرشەکانی روسیا کوژراون.

زێلێنسکی ئەمه‌ریکای تۆمەتبار کرد بە راگرتنی هاوبەشکردنی زانیارییە هەواڵگرییە گرنگەکان، لەوانەش هۆشداریی پێشوەختە سەبارەت بە مووشەکی بالیستیکی روسیا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەنگاوە وڵاتەکەی بەرەوڕووی مەترسییە ئەمنییە بەرچاوەکان دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی سەربازیی ئۆکرانیا لە هاوتا ئەمریکییەکانیانەوە هۆشدارییان پێگەیشتووە کە ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە وزەی روسیا نەوەستن، واشنتۆن هاوبەشکردنی هەواڵگریی رادەگرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر رەتیکردبووەوە کە هاوبەشی هەواڵگریی لەگەڵ ئۆکرانیا رابگرێت.

بەگوتەی زێلێنسکی، واشنتۆن فشاری خستۆتە سەر کیێڤ بۆ ئەوەی واز لە بەئامانجگرتنی پاڵاوگەکانی نەوتی روسیا بهێنێت لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی لە ئەمه‌ریکا، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ رێکخستنە بازرگانییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ کڕینی گازۆیلی روسی.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان