پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا_

کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دارایی حکومەتی عیراق بە سەرپەرشتیی فالح ساری، وەزیری دارایی فیدراڵ کۆتاییهات.

ئەندامێکی شاندی دارایی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاندووە “گفتوگۆی ئەرێنی لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027 کراوە و بەڵێندراوە کێشەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە پرۆژەیاساکەدا چارەسەر بکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “فالح ساری، وەزیری دارایی فیدراڵ بەڵێنیداوە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027دا، هەوڵبدەن چارەنووسی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستانی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە یەکلا بکەنەوە و بکرێنە هەمیشەیی”.

ئەوەشی خستەڕوو “پڕۆژەیاسای نوێی بودجە بڕگەی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تێدایە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش لەو بڕیارە سوودمەند دەبن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان