به‌شێكى ترى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران ره‌وانه‌ى هه‌رێم كرا

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌شێكى ترى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران، ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرا.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی به‌ مه‌ودا میدیاى وت “وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق به‌شى كۆتایی پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران كه‌ هى ساڵى 2025 بوو، ره‌وانه‌ى هه‌رێم كرد”.

وتیشى “پاره‌كه‌ نزیکەی حەوت ملیار دیناره‌، بۆ جووتیارانى پارێزگاى سلێمانى و دهۆك ده‌بێت كه‌ تا ئێستا پاره‌ى گه‌نمه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕی 15 ملیار و 245 ملیۆن دینار وەک یەکەمین گوژمەی پارەی گەنمی ساڵی 2026 گەیشتووە و بەسەر هەر سێ پارێزگاکەدا دابەش دەکرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان