پێدانی بەنزین بە فەرمانگاكانی حكومەت رادەگیرێت

مەودا میدیا-
بەپێی بڕیارێكی نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بۆ لەمەودوا پێدانی بەنزین بە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حكومییەكان رادەگیرێت و پێویست ناكات چیتر نوسراو وداواكاری بۆ دابینكردنی بەنزین ئاراستەی سەرەوە بكرێت.

نوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران دوای ئەوە دێت كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە نوسراوێك ئەنجومەنەكەی ئاگاداركردووەتەوە كە بەهۆی كورتهێنان و كەمیی بەرهەمهێنانی بەنزین و دابینكردنی بۆ پێویستیی بەكارهێنانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە، ناتوانن بەنزین بۆ فەرمانگە حكومییەكان دابین بكەن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داواشی لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە” كە گشتاندنێك بۆ سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان بكات بە مەبەستی راگرتنی بەرزكردنەوەی داواكاریی بۆ دابینكردنی بەنزین بۆیان لەلایەن وەزارەتەكەوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان