“به‌په‌له‌ عیراق جێبهێڵن”

مه‌ودا میدیا-

باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق، داوایكردووه‌ هه‌رچى زووه‌ هاوڵاتییانى وڵاته‌كه‌ى عیراق به‌جێبهێڵن و گه‌شتیش نه‌كه‌ن بۆ ئه‌و وڵاته‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هاتووه‌ “داوا له‌ هاوڵاتییانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، بەهیچ هۆکارێک گەشت بۆ عیراق مەکەن و ئەگەر لەوێش دەژین هەر ئێستا وڵاتەکە جێبهێڵن”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “میلیشیاکانی سەر بە ئێران پیلانی هێرشی نوێیان بۆ سەر ئامانجەکانمان لە عیراق و هەرێمی کوردستان هەیە”.

ئه‌وه‌شى خراوه‌ته‌ڕوو ” لایەنەکانی ناو حکومەت پاڵپشتیی دارایی و سیاسیی میلیشیا تیرۆریستییەکان دەکەن”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ عیراق له‌ سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ته‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عه‌لى زه‌یدى و بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو كابینه‌ وزاریه‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان بكات.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان