مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی گەرمیان سەبارەت بە جێگیرکردنی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت توو پۆیت) ئاشکرایکرد بەمنزیکانە شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە.
عەقید سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بە مەودا میدیا راگەیاند “کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت توو پۆیت) لەسەر رێگای کەلار _دەربەندیخان پێش وادەی خۆی تەواوبووە و بەنزیکانە دەکەونەکار”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆمپانیای جێبەجێکار، بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی ئاگادارکردووەتەوە و کە ئامادەن پڕۆژەکەیان رادەست بکەن، ئەوانیش پێشوەختە هاوڵاتییان لە ماوەی رێپێدانی یاسایی و خێرایی رێگاکە ئاگادار دەکەنەوە”.
ب ح