مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد کارێکی باشە حکومەتی هەرێم پێداگریی بکات کە بەمەرج نەوتی کەرکوک لە رێگەی بۆری هەرێم جەیهان هەناردە بکرێت بەڵام هەموو مەرجەکانی هەرێم لەبری خەمی کۆمپانیاکان، لە خەمی بەرژەوەندیی گشتییدا بێت.
کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “دەبێت یەکێک لە مەرجەکانی هەرێم ئەوە بێت کە 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە بکرێتە 60 هەزار بەرمیل بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆ”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەوەی تائێستا هەبووە سوودەکەی تەنها بۆ پاڵاوگە تایبەتەکانە، هاوڵاتییان سوودمەند نەیوون و نرخ دانەبەزیوە، بەشێویەک تاوەکو ئێستا هەشت ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل وەرگیراوە بۆ پێداویستی ناوخۆ و داهاتی یەک دۆلاری دیار نییە”.
ب ح