سکۆت بێسێنت: ئێران ناتوانێت نەوتەکەی هەناردە بکات

مەودا میدیا-

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد بەهۆی گەمارۆ تووندەکانی وڵاتەکەیەوە هەناردەکردنی نەوتی ئێران گەیشتووەتە سفر و هیچ بارە نەوتێکی ئەو وڵاتە لەسەر دەریاکان نەماوە.

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند “بەهۆی رێکارەکانی واشنتۆنەوە لە چەند مانگی رابردوودا، ئاسایشی هەناردەی نەوت لە کەنداو پارێزراوە و زیکەی(یەک ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل نەوت) بە گەرووی هورمزدا تێپەڕڕبووە لە کاتێکدا پشکی ئێران سفر بەرمیل بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەڵمەتی گۆشەگیرکردنی ئێران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی بەردەوامە و گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە بەتەواوی لەگەڵ وڵاتانی جیهان پەکخراون”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریکا بەردەوامە لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە قاچاخەکانی گوێزەرەوەی نەوت لە دەریاکان و بلۆککردنی دراوە دیجیتاڵییەکانی سەر بە ئێران، تاران ناتوانێت رێگری لە هاتوچۆی کەشتیەکانی گواستنەوەی نەوت لە هورمز بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان