مووچەی ئەم توێژانە زیاتر دوادەکەوێت

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لەپێناو دابینکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست، لەگەڵ ئەو خانەنشینانەی کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، دەستی بە کۆکردنەوەی داهات کردووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاندووە “دەستیان بە کۆکردنەوەی داهات کردووە و بەشێکی پارەکەیان ئامادە کردووە، بەڵام هێشتا بڕی پێویست بەتەواوی کۆنەکراوەتەوە، بۆیە ئەستەمە بتوانین هەفتەی داهاتوو مووچەیان دابەش بکەین و رەنگە بۆ هەفتەی دواتر دوابکەوێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستاندا 86 هەزار و 731 مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست هەیە کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت، کە مووچەی مانگانەیان پێویستی بە 64 ملیار دینارە، بەڵام بەهۆی کەمیی نەختینە و پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی میلاک، حکومەتی هەرێم ناتوانێت لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان دابەش بکات.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان