دەبێت گەڕانەوەی ئاوارەکان گەرەنتی بکرێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی کاروباری ئاوارەکانی عەفرین و شەهبا ئاشکرایکرد ئاوارەکان دەیانەوێت لە چوارچێوەی رێککەوتنی 29 کانوونی دووەمی ئەمساڵ، بە سەلامەتی بۆ گوند و شارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە.

بێریڤان حسێن، سەرۆکی کاروباری ئاوارەکانی عەفرین و شەهبا رایگەیاند “ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان لە خوێندنگا و مزگەوتەکانی گرکێ لگێدا دەمێننەوە، تاوەکو رادەیەک هاوکارییان دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەو هاوکاریانەی لە باشووری کوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوا کراون، لە رێگەی مانگی سووری کوردییەوە بەسەر ئاوارەکانی دانیشتووی گوند و شارەکاندا دابەشکراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “زیاتر 600 خێزانی ئاوارەی ناوچەکانی سەرێکانی، شێخ مەقسود، عەفرین، گرێ سپی و کۆبانی لە ئێستادا لە شاری گرکێ لەگێ نیشتەجێن و ناتوانن خانوو بەکرێ بگرن و پێداویستیەکانیان دابین بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان