عەبودی: 500 هەزار گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی

مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاشکرایکرد رێنماییەكانی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە چوارچێوەی بودجەی 2027دا زیاتر لە 500 هەزار گرێبەست و كرێی رۆژانە لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەكرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی جێگەیان دەکرێتەوە.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند “بەپێی رێنماییەکان120 هەزار پلەی وەزیفی نوێ‌ وەك گرێبەست دادەمەزرێن، کە بەسەر دەزگا ئەمنییەکان و وەزارەتەکانی حکومەت و پارێزگارەکاندا دابەشکراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشكەشكردنی داواکاریی دامەزراندن لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنییەوە جێبەجێ دەکرێت، بەجۆرێك زامنی شەفافیەت و دابەشکردنی دادپەروەرانە بكات، بەشێوەیەک 50 هەزار پلەی بۆ دەزگا ئەمنییەکان و 70 هەزاریش بۆ وەزارەت و پارێزگا جیاوازەکان تەرخان دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان