لیندزی گراهام: ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه‌ هێرشبكاته‌ سه‌ر ئێران

مه‌ودا میدیا-

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری كۆمارییەكان به‌ كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى وتووه‌ “بڕیار لە بارەی ئێران دراوە، ئەم هەموو کەشتیانە لەبەر ئەوە نەهاتوون کەش و هەوا لەم کاتەی ساڵدا خۆشە”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “پێویستمان بە کردەوەی سەربازیی هەیە دژی ئێران، پڕۆژەیەکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ یارمەتیدانی لاوازکردنی توانای ئێران لە کوشتنی گەلی خۆی وەك ئاماژەیەك بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە هەواڵێکی پێشوازی لێکراو دەبێت”.

وتیشی “گۆڕانی راستەقینە بەبێ قوربانیدان نابێت، ئەوەیە ئێمە دەیکەین، بە شێوەیەک لە شێوەكان دۆخەکە دەگۆڕین، هاوکارییەكان بەڕێوەن و دەبێتە واقیع بۆ گەلی ئێران”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “توانای سەربازیی لە ئێستادا ئامادە دەكرێت، خاڵی وەرچەرخان چەند هەفتەیەکی ماوە نەک چەند مانگێک”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان