مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکرد ژنێکی گەنجی دانیشتووی شاری سنە دوای دەرچوونی لە فەرمانگەی پۆستە و سواربوونی ئۆتۆمبێلەکەی لە پشتەوە دراوەتە بەرچەقۆ و گیانی لەدەستداوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند “ئاتوسا جەعفەری تەمەن 27 ساڵ، چەند ساڵێک لەمەوبەر لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و لەگەڵ دایکیدا ژیاوە، بەڵام بەردەوام لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە هەڕەشەی لێکراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای ئەوەی لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بەرچەقۆ دراوە و چەقۆیەک بەردڵی کەوتووە، بەهۆی سەختی برینەکانی و خوێنبەربوونی زۆرەوە گیانی لەدەستداوە و بکوژەکەش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە”.