20 ده‌روازه‌ى نافه‌رمیی هه‌رێم داده‌خرێن

سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانى عیراق رایگه‌یاند، سەردەمی هەژموون و دەستوەردانی حزبی لە دەروازە سنورییەكان كۆتایی هاتووه‌.

عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق رایگه‌یاند “دەستەكەیان هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی سوریا كردووە، كە لای خۆیەوە تەواوی دەروازە نافەرمییەكانی داخستووە؛ ئەمەش وایكردووە جوڵەی بازرگانی بە ناچاری تەنها لە رێگەی دەروازە فەرمییە فیدراڵییەكانەوە بێت و داهاتەكان زیاد بكات”.

وتیشى “جێبەجێكردنی سیستەمی پێشەكییدانی بارمتەی گومرگ و باج، گورزێكی كاریگەریی داوە لە پڕۆسەكانی قاچاغچێتی دراو و گەورەكردنی فاكتۆرەكان (لیستی كاڵاكان) بە رێژەی 100٪، سەردەمی هەژموون و دەستوەردانی حزبی لە دەروازە سنورییەكاندا كۆتاییهاتووە”.

سەبارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستانیش وتی “ئەنجومەنی وەزاری ئابوری بڕیارێكی دەركردووە بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای هاوبەش بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی دەستەی دەروازەكان، كە ئەركی روپێوێكی گشتگیرە بۆ هێڵی سنوریی و داخستنی زیاتر لە 20 دەروازەی نافەرمی و داڕشتنی پلانێك بۆ رێكخستنی دەروازەكان بەجۆرێك كە دەستەبەری یەكخستنی پێناسی گومرگی و پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی بكات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان