مه‌ودا میدیا-
رۆژى رابردوو ته‌نها چه‌ند به‌نزینخانه‌كانى سلێمانى به‌نزینى 750 دیناریان دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام له سبه‌ینێوه ژماره‌ى به‌نزینخانه‌كان زیاد ده‌كرێن تا زۆرترین شۆفێر سودمه‌ندبێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان “ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی لە سلێمانی بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکەن بۆ 16 بەنزینخانە زیاددەکرێت”.
ئه‌و به‌نزینخانانه‌ى به‌نزینى 750 دینارى دابه‌شده‌كه‌ن پێكدێن له به‌نزینخانه‌ى پێشەوا، تاسڵوجە، برایەتی 2، سلێمانی نوێ، رەهێڵ، مژدە، کازیوە، هەڵەبجە تانجەرۆ، شارۆ، کانی گۆران، دایک، هەڵوێست، شاوان، مێلا، چوارچرای نوێ و برایەتی هەمیشەیی”.
پشیتوان سه‌لاح، شۆفێرى تاكسى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “زیادكردنى ئه‌و به‌نزینخانانه‌ى كه به‌نزینى 750 دینارى دابه‌شده‌كه‌ن، فشارى سه‌ر به‌نزینخانه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه و وا ده‌كات زۆرترین شۆفێر سوودمه‌ندبێت لێى و كه‌مترین سه‌ره‌ى به‌نزین دروستبێت و شۆفێر له كام به‌نزینخانه‌یه نزیكبوو له‌وێ به‌نزین تێبكات”.
وتیشى “باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له رۆژانى داهاتوو به‌نزینى ته‌واوى به‌نزینخانه‌كان بۆ جۆرى نۆرماڵ بكرێت به 750 دینارى و كێشه‌كه به ته‌واویی چاره‌سه‌ر بكرێت”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له هه‌ولێر 80 به‌نزینخانه به‌نزینى 750 دینارى دابه‌شده‌كه‌ن، به‌ڵام سلێمانى ته‌نها له 16 به‌نزینخانه به‌نزینى 750 دینارى دابه‌شده‌كه‌ن و جیاوازى له نێوان شاره‌كان ده‌كرێت.
ع