مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی ئەمڕۆ تاوەباران و هەورەبرسوكەی كورتخایەن بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش دادەبەزن.
سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند”پێبینی دەكەن ئەمڕۆ لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت ناوچە كوێستانییەكان تاوەباران ببارێت و لەگەڵیشیدا هەورەبروسكە هەبێت”.
وتیشی” ساڵانە لە سەرەتا و كۆتایی وەرزی بارانباریندا تاوەباران و هەورەبروسكە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و ئەوەش دیاردەیەكی سروشتی ئاساییە، بۆیە پێویست ناكات هۆشداری توند بدرێت و خەڵك بترسێنرێت لەوەی كە لەم كاتانەدا روودەدات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە نزیكەیی دوو تا سێ پلە نزمتر دەبێتەوە”.
ئ پ