مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بەهۆی هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عیراق پێناچێت بودجەی ساڵی 2026، پەسەند بکرێت.
رێبوار کەریم، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “بە ئەگەری زۆرەوە ئەمساڵ بودجە نابێت و پەرلەمان کار بۆ ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ گرفتێک بۆ دابینکردنی مووچە دروست نابێت، چونکە حکومەت توانایەکی زۆر گەورەی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنان لە رێگەی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی، یان پەنابردنە بەر بانکی ناوەندیی بۆ مووچەی مووچەخۆران”.
ئەوەشی خستەڕوو ” لە بودجەی داهاتوودا دۆخەکە روونتر دەبێتەوە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گەرووی هورمز، نرخی نەوت و زیادکردنی داهاتەکان، بەتایبەتی دوای جێبەجێکردنی یاسای پێناسەی گومرگی و سیستەمی ئەسیکۆدا، کە هەمەچەشنییەکی زیاتر لە سەرچاوەکانی داهاتدا دەڕەخسێنێت”.
ب ح