ئەردۆگان هەڕەشه دەكات

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا جەختی لەوە كردەوە كە “كاتی لێپرسینەوە دێت” بۆ ئەنجامدەرانی تاوانەكان لە سووریا، و پیرۆزبایی لە دەزگاكانی هەواڵگری سووریا و توركیاش كرد بۆ دەستگیركردنی میعراج ئۆراڵ، ناسراو بە عەلی كەیالی، كە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژییەكانی بانیاس و تەقینەوەكەی رەیحانیە لە توركیا.

ئەردۆگان لە میانەی وتارەكەیدا لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمان، تیشكی خستە سەر دۆسیەی سووریا و رایگەیاند “سووریا پێشهاتی زۆر گرنگ بەخۆیەوە دەبینێت كە پێویستە ببنە پەند بۆ هەمووان، بەتایبەتی بۆ تاوانباران و بكوژان”.

جەختی لەوەش كردەوە كە “هاواری ستەملێكراوان بەفیڕۆ نەچووە، چونكە ناسنامەی ئەو تاوانبارانە دیاری دەكرێت كە چێژ لە كوشتنی منداڵان دەبینن و یەك لەدوای یەك لەناودەبرێن لە هەر شوێنێك پەنایان بۆ حەشارگەكانیان بردبێت، و كاتی لێپرسینەوە لەوانە هاتووە كە بە چەك هەڕەشەیان لە توركیا كرد و خوێنی 459 كەسی بێتاوانیان لە بانیاس و 53 كەسیان لە رەیحانیەی توركیا رشت”.

وتیشی “كاتی لێپرسینەوە هاتووە، و بێگومان كاتی لێپرسینەوە بۆ كەسانی دیكەش دێت، زۆریش دڵخۆشین كە دادپەروەری سەردەكەوێت، تەنانەت ئەگەر دوابكەوێت و باجەكەشی گیانی سەدان هەزار بێتاوانی سووری بێت”.

ئەردۆگان وتیشی “پیرۆزبایی لە هەواڵگری سووریا و هەواڵگری توركیا دەكەم كە دەستگیركردنی تیرۆریست (عەلی كەیالی)یان مسۆگەر كرد، كە بەرپرسیارە لە كۆمەڵكوژییەكانی بانیاس و رەیحانیە و چەندین ناوچەی دیكەی سووریا”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان