کۆمەڵەی زەحمەتکێشان دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاشکرایکرد سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەسەر تەقەکردن لە پێشمەرگەکانیان لە دۆڵی ئالانەی سەربە خەلیفان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمجەد حسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند “هەواڵی تەقەکردن لە هاوڕێیانیان لەلایەن جاسووسێکەوە و دواتر هەڵهاتنی دوورە لە راستییەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم هەواڵە بە تەواوی درۆ و بێ‌ بەڵگەیە و دڵنیایی دەدەنە هەموو هاوڕێیان لە تەندروستی و سەلامەتیدان و هیچ رووداوێک لەو شێوەیە رووینەداوە، داوا لە هەمووان دەکەن تەنها پشت بە راگەیاندنە فەرمییەکانی کۆمەڵە ببەستن و لە بڵاوکردنەوەی هەواڵە ناڕاست و شایعە بێ‌سەرچاوەکان خۆیان بپارێزن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان