رۆبیۆ: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران کۆتایی نەهاتووە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد کە واشنتۆن ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بەومەرجەی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی دروست نەکات.

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند “گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران کۆتایی نەهاتووە و دۆناڵد ترەمپ کاتەکەی دیاری دەکات، ئەگەر بژاردەی سەربازیی هەڵبژێرێت دژبە ئێران ئامادەن جێبەجێی بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “میلیشیا عیراقییەکانی سەربە ئێران مەترسین بۆ سەر ئاساییشی وڵاتانی دراوسێ، هەروەها ئامادەن بۆ چارەسەری دیپلۆماسی بەو مەرجەی زیان بە ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا نەگەیەنێت”.

ئەوەشی خستەڕوو ” ئـێران دەیەوێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەمەریکا بە هیچ شێوەیەک رێگەنادات تاران ئامانجەکانی بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی بەدیبهێنێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان