مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاریی هەڵەبجە کۆتاییهاتنی پلانەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران تایبەت بە رۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد سوپاسی پارێزگار، قایمقامی هەڵەبجە و دەزگا ئەمنییەکان دەکەن.
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاریی هەڵەبجە رایگەیاند “لە ماوەی رۆژانی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگاکەیان کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تیمەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام لە مەیدان بوون بۆ پێشکەشکردنی رێنمایی، چاودێریکردنی نرخەکان، پاراستنی پاکوخاوێنی و راگرتنی هاوسەنگی ژینگەیی لە ناوچە گەشتیارییەکاندا”.
ئەوەشی خستەڕوو “زیاتر لە 82 شوێنی گەشتیارییان ئاگادارکردووەتەوە لەپێناو پابەندبوونیان بە رێنماییەکان، هەروەها لە رۆژانی جەژندا هیچ رووداوێکی نەخوازراو تۆمار نەکراوە”.
ب ح