تەنها لە حەوت مانگدا 33 پیاو لە هەرێم خۆیان كوشتووە

مەودا میدیا-
لە هەرێمی كوردستان حاڵەتەكانی توندوتیژی خێزانی و بە تایبەتیش خۆكوشتنی پیاوان زیادی كردووە و تەنها لە حەوت مانگی رابردووشدا 33 پیاو خۆیان كوشتووە و 12ی دیكەش كوژراون.

بورهان عەلی، سەرۆكی یەكێتیی پیاوانی كوردستان راگەیاند” حاڵەتەكانی توندوتیژی و كوشتنی پیاوان لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا بە بەراورد بە حەوت مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە”.

وتیشی” لە ماوەی ئەو حەوت مانگەی رابردوودا، واتا لە 1/1/2026 تا1/8/2026 لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان 383 جۆر سكاڵای توندوتیژی خێزانی تۆمار كراون، هاوكات 33 پیاو خۆیان كوشتووە و 12 پیاویش بەهۆی كێشەی خێزانییەوە كوژراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” زیادبوونی كێشە كۆمەڵایەتییەكان، بێكاری، زیادبوونی پێداویستییە خێزانییەكان و كێشە دارایی و ئابوورییەكان هۆكاری سەرەكین بۆ زیادبوونی توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی كوردستان”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان