مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی گەرووی هورمز ئاشکرایکرد پێشنیازی كردنەوەی گەروی هورمز لە ماوەی شەش رۆژدا هێشتا لەسەر مێزی گفتوگۆیە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەم پێشنیازە هەوڵێکە بۆ ئەوەی گەروی هورمز لە ماوەی شەش رۆژدا دوای رەزامدنیی ئەمەریكا بە مەرجەكانی تاران بكرێتەوە، بەشێوەیەک لە رۆژی حەوتەمدا دانووستانەكانی نێوان هەردولا دەستپێبكاتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن لەسەر دۆسییەی گەرووی هورمز بەردەوامە، لە کاتێکدا تاران ئەم كارتە وەك بەشێك لە دانووستانەكان بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان بەكاردەهێنێت”.
ب ح