مهودا میدیا-
پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ژمارەیەک باند پەیدابوون بەناوی رێکخراوی خێرخوازی و شتی تر، ئامانجیان بەدەستهێنانی پارەیە بە ژمارەی جۆراوجۆر پەیوەندیی بەو هاوڵاتییانەوە دەکەن کە نەخۆشیان هەیە، یان نەخۆشن، یان هاوسەرگیریان نەکردووە، پێیان دەڵێن مووچەت بۆ دەبڕینەوە یاخود دەتنێرین بۆ دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر یاخود ناو ماڵ و پێداویستییەکانت بۆ دەکڕین لەبەرانبەردا 400 هەزار دینار، باڵانسمان بۆ بنێرە، دوای ئەوەی باڵانسەکەیان بۆ دەنێرن ژمارەکەیان دادەخەن.
باس لهوهشكراوه “ئەو باندانە پێشتر زانیاریی کەسی وەردەگرن، بۆ نمونە گەنجێک بە ئامانج دەگرن کە خۆشباوەڕ و هەژار بێت دواتر ژمارەکەی و شوێنی دانیشتنی بەدەست دێنن و بەناوی رێکخراوی جۆراوجۆر پەیوەندیی پێوە دەکەن، پاشان بە زمانێکی پاراو قسەی لەگەڵ دەکەن تا ئەو کاتەی بڕوای پێ دێنن باڵانسەکەیان بۆ بنێرن”.
ئهوهش خراوهتهڕوو “بۆیە ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکەینەوە نەکەونە ژێر باری ئەو کەسانە و بەهیچ شێوەیەک متمانەیان پێ نەکەن، ئەگەر هاتوو لە ژێر ئەم پاساوە پەیوەندیتان پێوە کرا نزیکترین بنکەی پۆلیس ئاگادار بکەنەوە”.
ع