قالیباف: دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بەدوور نازانین

مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد وڵاتەکەی ئەگەری روودانی هێرشی سەربازیی بەدوور نازانێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن دەست بە خەرجییەکانیانەوە بگرن و بەکارهێنان رێکبخەنەوە.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “سەرسامە بەوەی دوژمنەکانیان هێشتا تێنەگەیشتوون کە ئێرانییەکان ئامادەی مردنن، بەڵام ئامادە نین دەستبەرداری مافەکانیان بین و خۆیان رادەست ناکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوژمن لە رێگەی گەمارۆی دەریاییەوە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی یەکگرتوویی وڵات دەدات بەڵام سەرکەوتنی کۆتایی لەم جەنگەدا، ئێران دەکاتە یاریزانێکی کاریگەر لە سیستمی نێودەوڵەتییدا”.

لێدوانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “ئەگەر سەرکردەکانی ئێران بە مەرجەکانیان رازی نەبن، هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستپێدەکەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان