گواستنەوەی زیندانیانی داعش بۆ عیراق بەردەوامە

مەودا میدیا-

وەزیری دادی عیراق ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار چەکداری داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە و پرۆسەکەش درێژەی دەبێت.

خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق رایگەیاند “داعشەکان رەوانەی زیندانەکانی هەرێمی کوردستان ناکرێن و لەلایەن دەستەیەکی دادوەریی تایبەتەوە دادگایی دەکرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” هەردوو زیندانی چەمچەماڵ و سووسە تایبەتن بە تاوانە گشتییەکان نەک تیرۆر، بۆیە چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی تایبەت بە تیرۆر لە ناوەڕاست و باشووری عیراق زیندانی دەکرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو ” تاوەکو ئێستا پێنج هەزار و 46 زیندانیی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە و پێشبینی دەکەن ژمارەکە بۆ شەش هەزار چەکدار بەرزببێتەوە کە هەڵگری رەگەزنامەی نزیکەی 60 وڵاتی جیاوازن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان