عه‌لى زه‌یدى ده‌چێته‌ لوبنان و سوریا

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌كانى داهاتوو، عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، به‌ سه‌ردانێك بچێته‌ وڵاتى لوبنان و دواتریش سوریا.

میدیا عیراقییه‌كان له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو حكومه‌تى عیراق بڵاویانكرده‌وه‌ “هه‌فته‌ی ئاینده‌ عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی سوریاو لوبنان ده‌كات”.

زه‌یدی له‌م گه‌شتانه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فێكی حكومی ده‌كات و له‌ سوریا و لوبنان گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ و هاوش ده‌كات په‌یوه‌یست به‌ عیراق و كارى هاوبه‌ش و بازرگانیی و چه‌ند پرسێكى تر.

زه‌یدی سه‌ره‌تا سه‌ردانی لوبنان ده‌كات و دواتر ده‌چێته‌ سوریاو له‌وێوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غداد.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ى رابردوو زه‌یدى به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمیی چووه‌ سعودیه‌ و له‌گه‌ڵ شازاده‌ى جێنشین، محه‌مه‌ بن سه‌لمان كۆبووه‌وه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان