مهودا میدیا-
وەزارەتی کارەبا و ئاو و وزەی نوێبووەوەی كوهیت ئهمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی ئێران ژمارەیەک یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە خزمەتگوزاری دەرچوون.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە “لە نێوان دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر دەوڵەتی کوەیت، بۆ چوارەمین رۆژی لەسەریەک، هێرشکرایە سەر چەند وێستگەیەکی سووتێنەری کارەبا و ئاو، کە لە ئەنجامدا ئاگر لە ژمارەیەک لە دامەزراوەکانیان کەوتەوە”.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد “تیمەکانی فریاکەوتنیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی کوەیت و دەسەڵاتدارانی ئەمنی، دەستبەجێ توانیان ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکەن”.
ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشەکانەوە کەوتوون هەڵسەنگێندراون، تیمەکانیش کار لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکان دەکەن بۆ چاککردنەوەی زیانەکان و نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکان.
وەزارەتەکە دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە ئاگادارکردنەوەی رای گشتیی لە پێشهاتەکان لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانیەوە.