یەکەم وەزیر فۆرمی ئەستۆپاکی پڕکردەوە

مەودا میدیا-

وەزیری دادی عیراق بەدەم داواکارییەکەی سەرۆکوەزیرانەوە چوو ئاشکرایکرد وەک پابەندبوونێک بە یاسا و بنەماکانی شەفافیەت، فۆرمی ئەستۆپاکیی خۆی پڕکردووەتەوە و پێشکەشی دەستەی دەستپاکیی کردووە.

د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق رایگەیاند “ئەمڕۆ فۆرمی ئەستۆپاکیی پڕکردووەتەوە و ئاراستەی دەستەی دەستپاکیی عیراقی کردووە، ئەم هەنگاوە لەپێناو پاراستنی سەروەت و سامانی گشتیی و جێبەجێکردنی ئەو ئەمانەتە دایە کە پێی سپێردراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بەڵێنیداوە کە ئەرکەکانی بەوپەڕی دڵسۆزی و دەستپاکییەوە جێبەجێ بکات و لە خوای گەورە داواکارە پشت و پەنایان بێت بۆ پاراستنی سامانی گشتیی”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان