زۆربەی خێزانی داعشەکانی ناو کەمپی هۆل هەڵهاتوون

مەودا میدیا-

دوای پەلاماری چەتەکانی جۆلانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و چالاکبوونی شانەکانی داعش لەسنوورەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد چیتر ناتوانێت ئاسایشی زیندان و کەمپەکانی داعش بپارێزێت.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە “زۆربەی خێزانە بیانییەکانی چەکدارانی داعش، لە ناو کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان هەڵهاتوون و ئێستا تەنها 20 خێزانی بیانی لە کەمپەکەدا ماونەتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان چەندین دیمەنی ئازادکردنی چەکدار و خێزانەکانی داعشیان لەسەر دەستی چەتەکانی جۆلانی بڵاوکردەوە و جارێکی تر بە هاوکاریی جۆلانی چەکیان دژبە هێزە کوردییەکان هەڵگرتەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان